هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشكراكرا

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە ئێستادا رۆژانە بە تێكرا 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێـت”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایەی لە دوای 15ی ئەم مانگەوە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادیكردووە و ئاستی بەرهەمهێنان 3 هەزار بۆ 3500 مێگاواتە و خواست نزیكە لە 6 هەزار مێگاوات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا جێگیرە، هەركاتێك خواست بەرزدەبێتەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا بە تێكرا رۆژانە 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە رووباری خازر خنكا

گەنجێكی خەڵكی سنووری قەزای شێخان لە رووباری خازردا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (محەمەد خزر…
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی…
Total
0
Share