گەنجێك لە رووباری خازر خنكا

گەنجێكی خەڵكی سنووری قەزای شێخان لە رووباری خازردا خنكا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (محەمەد خزر جبرائیل) تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گوندی هەنجیرۆك-ی سەر بە ناحیەی زێلكان لە قەزای شێخان لە رووباری خازر خنكا.

رووداوەكە لە نزیك گوندی قایماوە و لەكاتی مەلەكردندا روویداوە، وەك ئەوەی بەرگریی شارستانی ئاماژەی پێداوە.

تەرمی گەنجەكە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەریی ئاكرێ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share