ئومێد خۆشناو: لە پێدانی كارەبای نیشتمانی هەولێر مەغدوورە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ساڵانە كارەبای نیشتمانی لە هەردوو وەرزی بەهار و پاییز باشە، بەڵام ئەمساڵ لە پاییزدا دۆخی كارەبا باش نەبووە و دەشڵێت، “لە پێدانی كارەبای نیشتمانیدا غەدر لە شاری هەولێر دەكرێت”.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵانە هەردوو وەرزی بەهار و پاییز دۆخی كارەبا باشە، بەڵام ئەمساڵ لە پاییزدا دۆخی كارەبا باش نەبووە و بەهۆی زیادبوونی خواستەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمبووەتەوە.

راشیگەیاند، لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی غەدر لە شاری هەولێر دەكرێت و ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر ئەو پرسە لە گفتوگۆداین.

بابەتی پێشتر

قەتەر: سبەی ئاگربەستی مرۆیی غەززە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك لە باكووری كوردستان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share