پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات لەپێناو خوێندكاراندا بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن.

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستكردن بە مەترسیی بەردەوامبوونی زیاتری ئەم دۆخە، داوادەكەین سەرباری سەختی و قورسی بارودۆخ بەگشتی و بارودۆخی مامۆستایان بە تایبەتی، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێكەوە شان بدەینەوە بەر بەرپرسیارێتیمان و دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە.

ئەنجومەنەكە داواش لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ دەكات رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دووەم رووبكەنەوە ناوەندەكانی خوێندن.

دووپاتیشیدەكاتەوە، پێویستە حكومەتی هەرێم بارودۆخەكە لەبەرچاوبگرێت و لەماوەی نزیك و زوودا داواكارییەكانی مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبكات.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما قەیرانی ئاو لە هەولێر بەردەوامە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی داواكراوی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share