زۆربوونی سەگی بێسەرپەرشت لە مهابادیش کێشەی دروستکردووە

بڵاوکردنەوەی وێنەی سەگە بێسەرپەرشتەکان لەناو پارک و شوێنە گشتییەکاندا لەلایەن خەڵکی شاری مهابادەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە حاڵەتی ڕۆژانە، چالاکانی ژینگەیی ترسیان هەیە لە کوشتنی سەگەکان لەلایەن بەرپرسانی شارەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری مهاباد ڕایگەیاندووە، “زیانی گەستنی خەڵکی لەلایەن سەگە بێسەرپەرشتەکانەوە زیانێکی کەم نییە، جگەلە بڵاوبوونەوەی دیمەنی نامۆ لەناو شارەکەدا، لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئێمە پێشوازی لە چارەسەری دیکە دەکەین جیاواز لە کوشتنیان”.

دوێنێ چیا ئازەربار، وتەبێژی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری مهاباد ڕایگەیاندووە، “سکاڵای خەڵکی و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانمان پێگەیشتووە، بەڵام دەبێت چارەسەرێکی گشتگیر بۆ سەگە بێسەرپەرشتەکان بدۆزرێتەوە و لانیکەم ڕێگری لە زۆربوونیان بکرێت”.

شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی ڕابردوودا شاهیدی دەیان حاڵەتی کوشتنی سەگە بێسەرپەرشتەکان بووە لەلایەن شارەوانی شارەوە، ئێستاش باسکردنەوەی زۆربوونی سەگەکان ترسی لای چالاکانی ژینگەیی دروستکردووە، کە جارێکی دیکە کوشتاری سەگەکان دەستپێنەکاتەوە.

بەرپرسانی شاری مهاباد دەڵێن لە ئێستادا زیاتر لە هەزار و 500 سەگی بێسەرپەرشت لەناو شاردا بوونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەش دەیان سکاڵای هاوڵاتیانیان پێگەیشتووە لەسەر مەترسی سەگەکان.

جولان سگ‌های ولگرد برای شهرداری مهاباد دردسر ساز شد

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی سلێمانی: بەناوی هاوکاریی کەمئەندامان پارە لە خەڵک وەرگیراوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی دووبارە هۆشداری دەدات.. نەخێر بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بە ‏پلازمای خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share