تۆمەتبارێكی داواكراوی نێودەوڵەتی لە هەولێر دەستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەراگرتنی زیاتر لە 2.5 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی پێنج تۆمەتبار رادەگەیەنێت كە یەكێكیان داواكراوی نێودەوڵەتییە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە رۆژانی 21 و 22ی تشرینی دووەم لە سێ چالاکیی سەرکەوتوودا، پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە كاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر دەکەن و، یەکێکیان داواکراوی نیودەوڵەتییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو چالاكییانەدا بڕی (دوو کیلۆ و شەش سەد گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتییەكە وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share