سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما قەیرانی ئاو لە هەولێر بەردەوامە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوڵاتییان لە وەرزی زستان هێشتا قەیرانی ئاو لە پارێزگای هەولێر بەردەوامی هەیە و دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکان لە کڕینی ئاو بەردەوامن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ماوەی مانگێکە گەڕەکەکانی بێرکۆتی نوێ، بێرکۆت،گەلاوێژ، فەرمانبەران، هاوکاری و باداوان و چەند گەڕەکێکی دیکە هەولێر تووشی قەیرانی بێئاوی بوونەتەوە و بەشێک لە هاوڵاتییان بە تەنکەر ئاو دەکڕن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هۆکار هەیە بۆ نەبوونی ئاو یەکەمیان نەبوونی کارەبای نیشتمانیی و بڕینی مۆلیدەی گەڕەکەکان لەسەر بیرەکانی دابینکردنی ئاو ئەمە جگە لەوەی ئاوی ئیفراز چەند رۆژێکە گیراوەتەوە.

ئاشکراشیکرد، بە وتەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە چەندجارێک پەیوەندیان بە ئیدارەی پارێزگارکردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان نادرێتەوە چارەسەری کێشەکانیان ناکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە وەرزی هاوین بەهۆی نەبوونی ئاو دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە چەند جارێک خۆپیشاندانیان کرد بەڵام تا ئێستا چارەسەری کێشەکانیان نەکراوە.

بابەتی پێشتر

گومان لەسەر یاساییبوونی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی كاری كۆمسیۆن هەیە

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە ناوەندەكانی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share