وەزیری تەندروستیی عێراق داوای كەرەنتینی سەرتاسەری دەكات

وەزیری تەندروستیی عێراق داوایكردووە، قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری لە وڵاتەكە ڕابگەیەندرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییان پاشەكشێیان كردووە لە خۆپارێزی.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “پاشەكشێیەكی گەورە بەدی دەكرێت لە بابەتەكانی خۆپارێزی، 2%ی هاوڵاتییانی عێراق دەمامك دەبەستن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیواخوازە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی بدەن لەسەر پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەكە.

وەزیری تەندروستی هۆشداریشداوە لەوەی، دەستپێكردنەوەی پرسەكان و هەندێك چالاكیی دیكەی بەكۆمەڵ مەترسیی گەورەن و ئەگەری هەڵكشانی گەورەی كۆرۆنا بەهۆیانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەو پیاوەی دانی بەوەدا نابوو "93 ژن"ی كوشتووە لە تەمەنی 80 ساڵیدا مرد

بابەتی دواتر

بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە نەوت لەمساڵدا 20%ی نرخەکەی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share