دەردە سەگیش بڵاوبووەوە.. لە ڕۆژئاوای کوردستان سەدان تووشبوو هەن

لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەردە سەگ بڵاوبووەتەوە، زۆرترین ژمارەی تووشبووانیش لە دیمەشق، دێرەزوور و سوەیدا تۆمارکراون.

پسپۆڕانی تەندروستی لە سوریا باس لەوەدەکەن، بڵاوبوونەوەی زۆری نەخۆشییەکە بۆ هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستی و کەمی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان دەگەڕێتەوە، هەروەها کەموکورتییەکی زۆر لە چارەسەرەکانی نەخۆشیی دەردە سەگدا هەیە.

بەوپێیە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری نەخۆشییەکە بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و چارەسەرەکانییەتی، بەتایبەت دەرزیی نەخۆشییەکە، کە یەک ژەمی بۆ 50 هەزار لیرەی سوری بەرزبووەتەوە کە دەکاتە (13 دۆلار)، لەگەڵئەوەشدا نەبوونی چاودێریی حکومەت بۆ ئاژەڵەکان و داخستنی ئەو شوێنانەی تایبەتن بە پاراستن و چاودێریکردنی ئاژەڵان هۆکاری دیکەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەن.

ڕۆژنامەی فەرمیی وڵاتی سوریا کە لە دیمەشق دەردەچێت ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی چارەسەرکردن و لە کۆنترۆڵ دەرنەچوونی نەخۆشییەکە ناوەندی چارەسەرکردنی دەردە سەگ کە سەر بە وەزارەتی تەندروستییە کاردەکات و چارەسەری تووشبووان دەکات، ماوەی چارەسەری نەخۆشییەکەش دوو هەفتە دەخایەنێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی سوریا، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی دەردە سەگ لە شاری سوەیدا 291 تووشبوو، لە دێرەزووری ڕۆژئاوای کوردستانیش ژمارەیان دەگاتە 238 کەس.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وشکەساڵییەوە چوار جۆر ماسی لە زۆنگاوەکانی عێراق ڕووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە

بابەتی دواتر

99 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
زیاتر ببینە

گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی دوو ساڵەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا جەختیکردەوە، پەتای جیهانیی کۆڤید-19 کۆتایینەهاتووە، هەروەها دابەشکردنی ڤاکسینیش…
Total
0
Share