بەدواداچوون بۆ پشکی هەرێم لە بودجەی پترۆدۆلار دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە و بەدواداچونیان بۆ پشکی هەرێم لە بودجەی پترۆدۆلار و چەند پرسێکی دیکە کردووە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبوینەوە و لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگی پەلەکردنی حکومەتی فیدڕاڵ لە ناردنی هەمواری یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە ساڵی 2015ەوە بووەتە بەربەست لەبەردەم خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجە گفتوگۆمان کرد.

وتیشی، گەیاندنی داواکاریی پاسەوانانی ئەمنی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان بەپێی ماددەی 66 لە یاسای بودجە، یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی گفتوگۆ.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە ئەوەشکرد، تەوەرێکی دیکە پرسی بەدواداچوون بوو بۆ پشکی هەرێم لە بودجەی پترۆدۆلار و میکانزمی ئەژمارکردنی بەپێی ماdدەی 2 لە یاسای بودجە.

باسی لەوەشکرد، پرسی بەدواداچوون بۆ مافی چەند کارمەندێکی گرێبەستی کاتی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە لەگەڵ وەجبەی پێشوو ناویان پەسەند نەکرابوو بەپێی مادەی 67ی یاسای بودجە و بەدواداچوون بۆ سندوقی داهاتی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان لە حکومەتی فیدڕاڵ یەکێکی دیکە بوون لە تەوەرەکانی گفتوگۆ.

 

 

 

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

فارس عیسا: هەفتەی داهاتوو بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
Total
0
Share