لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی پۆینت تو پۆینت لە رێگای (هەولێر – کەرکوک ) بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونە کار و لە 28ی ئەم مانگەوە سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، شوفێران ئاگادار دەکەینەوە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی پۆینت تو پۆینت لە رێگای (هەولێر – کەرکوک ) بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونە کار.
ئاماژە بەوەش دەکات، کاتژمێر12 ی شەوی 28ی ئەم مانگە ، سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.