وەزیری تەندروستی: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە كوردستان بڵاوبووەتەوە و گواستنەوەی خێرایە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لەوەی كە “ڕۆژانە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.”

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.”

ئاشكراشیكرد كە “حاڵەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.”

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی “ئێستا”وە داوا لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی ببن و دەڵێت، “تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لە یەکتر تا ئێستاش گرنگترین ڕێکاری خۆپارێزیین. هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێبپەڕێنین. پابەندبوونی هاوڵاتییان ڕێکاری سەرەکیی کەمکردنەوەی ترسناکییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرە: ده‌ست به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ده‌كرێت بۆ حه‌ج

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم، رایگەیاند، ده‌ست به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان ده‌كرێت بۆ حه‌ج. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره‌ی هەرێم،…
Total
0
Share