جگە لە پارتی و پێكهاتەكان.. فراكسیۆنەكان دانیشتنی پەرلەمانیان بایكۆتكرد

جگە لە پارتی و پێكهاتەكان، فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆیان كرد، نیگەرانن لەوەی داوای لێبووردنەكەی فراكسیۆنی پارتی بەرامبەر بە سووكایەتییەكەی جەلال پەرێشان خرایە دەنگدانەوە.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێبووردنی لە گەلی كوردستان كرد بەرامبەر بەو سووكایەتییەی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكە بەرامبەر بە ژنەپەرلەمانتارێكی گۆڕان كردی.

دوای خوێندنەوەی داوای لێبووردنەكە و دروستبوونی هەندێك مشتومڕ، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان خستیە دەنگدانەوە، 46 پەرلەمانتار داوای لێبووردنەكەیان قبوڵكرد و 32 پەرلەمانتر ڕەتیانكردەوە، لە كاردانەوەی ئەو هەنگاوە، فراكسیۆنەكانی یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ و سەربەخۆكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەو فراكسیۆنانە داوای لێبووردنەكەیان بە شایستە نەزانیوە و لە كۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێكردنی پرسەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
Total
0
Share