عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانی جورف سەخر راگەیاند

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانی ناوچەی جورف سەخر راگەیاند و ئاشکرایکرد، هێرشەکە بێ ئاگاداری ئەوان ئەنجامدراوە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو رووداوانەی لە دوو رۆژی رابردوودا لە عێراق روویانداوە مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و لای ئێمە پەسەندکراو نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری هێرشی هێزەکانی ئەمریکا نەبووین بۆ سەر ناوچەی جورف سەخر و هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە گروپە چەکدارییەکانی عێراق بەردەوامن لە بۆرومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، لە وەڵامیشدا بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا ناوچەی جورف سەخریان بۆردومان کرد.

بابەتی پێشتر

بەغداد رەزامەندی نیشاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ بنێرێت

بابەتی دواتر

چیرۆکەکە بەرەو کۆتایی دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share