حەشدی شەعبی ڕەرتیدەکاتەوە پارە درابێتە پەکەکە

گروپێک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی لە شەڕی داعشدا

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە دەڵێن حکومەتی عێراق لە ژێر ناوی حەشدی شەعبیدا موچە دەداتە گەریلاکانی پەکەکە.

عەلی حسێن، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “بە تۆمەتێک دوو ئامانج پێکراوە یەکەمینیان ناشرینکردنی ناوی حەشدی شەعبییە و ئەوی دیکەشیان مەرامێکی سیاسی دیکەیە”.

قسەکانی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی لە کاتێکدا پێشتر بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندبوو، “ئەندامانی پەکەکە لە ژێر ناوی حەشدی شەعبیدا موچە لە حکومەتی عێراقی وەردەگرن”.

بەرپرسەکەی حەشد ڕاشیگەیاندووە، “حەشدی شەعبی بە فەرمانی مەرجەعییەت دروستکراوە و ڕۆڵێکی باشی بینووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا، بۆیە پێناچێت بەم لێدوانانە کارەکانیان بەلاڕێدا ببرێت.

بابەتی پێشتر

یاریگای نو کامپی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە، دوای نوێکردنەوە دیزاینەکەی بەم شێوەیەی لێدێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر 600 لایەنگر و چەکداری داعش ئازاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share