چەند گۆڕانكارییەك لە یاسای بودجە دەكرێت و كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاریی گەورە لە بودجەی ساڵی 2024 دەكرێت بە تایبەتی لەو ماددانەی تایبەتن بە بودجەی بەكارخستن و وەبەرهێنان و كار بۆ ئەوە دەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش چارەسەربكرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2024 گۆڕانكاری زۆر دەكرێت لە رووی سەرچاوە و خەمڵاندن و هەموو ساڵێكیش بودجەی كارپێكردن زیاد دەكات، لە كاتێكدا گۆڕانكاری لە بودجەی وەبەرهێناندا روودەدات.

وتیشی، “پەرلەمانی عێراق ساڵی رابردوو دەسەڵاتی بە حكومەت بەخشیوە بەردەوامبێت لە خەرجكردنی بودجەی 2023 تا تەواو دەبێت و ئێستا دەست بە خەرجكردنی بودجەی 2024 بكات، بەڵام لە هەموارەكە گۆڕانكاری دەكرێت و دەبێت حكومەتیش پابەند بێت بە گۆڕانكارییەكان و لە هەمانكاتدا كار بۆ ئەوە دەكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

باران لە سەنتەری شارەكان و بەفر لە ناوچە سنوورییەكان دەبارێت

بابەتی دواتر

ئێران چەند كەسێكی بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەكانی كرمان دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share