دادگای باڵای عێراق نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیی ڕەتکردەوە

دادگای باڵای عێراق، ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەم، بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن.

دادگای باڵای عێراق ڕایگەیاند کە بە مەرجێک گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێدەکرێتەوە کە سەرجەم قەرزەکانی سەر کۆمپانیاکان بدرێتەوە حکومەت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بڕە پارەیەی لەبری نوێکردنەوەی گرێبەستەکان پێشکەش دەکرێت تا وەکو کاتێکی دیکە ڕادەگیرێت، لەبەرامبەردا خاوەن کۆمپانیاکان داوایانکردووە قەرزەکانیان بەشێوەی قیست و لە ماوەیەکی درێژدا بدرێتەوە، بەڵام دادگا ڕەتیکردووەتەوە.

لە نوسراوەکەی دادگادا هاتووە، بریاری ئەنجومەنی ئەمیندارێتی ڕەتدەکەینەوە بە درێژکردنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئاسیا سێڵ، کۆڕەک تیلیکۆم و ئەسیر (زەین)، داواکە ئاڕاسەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین تاوەکو ببێتە داواکار لەسەر دۆسییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: بڕیارەکانمان بڕیاری کۆتایین و دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندبن

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جەختدەکاتەوە، کە بڕیارەکانی، بڕیاری کۆتایین و هەموو دەسەڵاتەکان دەبێت پابەندبن پێوەی، بە فەرمانەکانی دەوڵەتیشەوە.…
Total
0
Share