ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و چەند بابەتێک گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “رۆژی چوارشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت بە میلاکی گشتی حکومەتی هەرێم و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و کوردستان دەخاتەڕوو”.

دەشڵێت، “بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەڕلەمانی کوردستان، کە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022، کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن”.

سەبارەت بە بڕگەی کۆتایی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەوەی ئاشکراکرد، “لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازیی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران”.

بابەتی پێشتر

گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share