پزیشكێك سوودەكانی ڤیتامین D ئاشكرادەكات

ڤیتامین D رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی، بۆیە كەمبوونی لێكەوتەی زۆر و مەترسیداری هەیە، پێویستیی جەستە بەم ڤیتامینە چییە؟ چۆن دەتوانرێت بخورێت.

دكتۆر ئەلكسەندەر میاسنیكۆڤ-ی دەڵێت، جەستە پێویستی بەو ڤیتامینەیە بۆ:

1- باشكردنی تەندروستیی ئێسك، چونكە یەكێك لە كارەكانی بەرگرییە لە لاوازبوونی ئێش، چونكە پێویستە بۆ هەڵمژینی كالسیۆن بەشێوەیەكی تەندروست.

2- بۆ ماسولكەكان، بەپێی ئامارەكان كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتەهۆی دەركەوتنی ئازار لە ماسولكەكان و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆربەجۆرەكان.

3- بۆ تەندروستیی گشتی، ڤیتامین D رۆڵی بەهێزكەری ئێسكە پەیكەر و لەهەمان كاتدا رۆڵی هۆرمۆن دەبینێت كە كاریگەری لەسەر ئاستی كارە جیاوازەكانی سیستمەكانی جەستە هەیە لە مێشكەوە تا پەردەی خانەكان.

ئەو پسپۆڕە رێنوێنی ژنانی دووگیان، منداڵانی بچوك، گەورە ساڵان، رووەكییەكان و ئەو كەسانە دەكات كە كێشەی گورچیلە و هەڵمژینی چەورییان هەیە ڤیتامین D بخۆن.

روونیشیدەكاتەوە، پێویستە ڤیتامین D لە سەرچاوە سروشتییەكانەوە وەربگیرێت، تیشكی رۆژ، ماددە خۆراكییەكانی وەك هەندێك لە جۆرەكانی ماسی و شیر. لەكاتی كەمی ئەم ڤیتامینە لە خۆراك و كەمی تیشكی رۆژدا، پێویستە بە تەواوكاریی خۆراك وەربگیرێت.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.7 پلە باشووری زەریای هێمنی گرتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share