سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت و تا ئێستا شەش کەس خۆیان کاندید کردووە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە بە دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەن، تا ئێستا بە شێوەی فەرمی کەس خۆی کاندید نەکردووە بەس ئەوەی بە زارەکی هەیە تا ئێستا شەش کەس لە سووننەکان خۆیان کاندید کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین چانس بۆ د. مەحمود مەشهەدانییە، بەڵام ئێمە وەک کورد ناچینە ئەو رکابەرییەوە و سوننەکان خۆیان لەسەر چ کاندیدێک رێکبکەون ئێمە دەنگی پێدەدەین چونکە دەمانەوێت لایەنی چارەسەر بین نەک بەشێک بین لە کێشەکە.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە، بەڵام رەنگە قورس بێت هەر ئەمڕۆ بتوانرێت سەرۆکیش هەڵبژێردرێت.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك سوودەكانی ڤیتامین D ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share