چین: ئەمریكا دەیەوێت لە پرسی سەرهەڵدانی كۆرۆنادا بمانكاتە قوربانی

چین وەڵامی توندی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکەی ئەمریکا سەبارەت بە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەداتەوە و ڕایگەیاندووە، “تەنها مەبەستیانە چین بکەنە قوربانی”.

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن لە وەڵامی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریکا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکە چین بە شێواندن و شاردنەوەی زانیارییەکان لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکات، “ئەمە تەنها یارییەکی سیاسییە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی چیندا هاتووە، “ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد ئەمریکا لە ڕێڕەوێکی هەڵەدا دەسوڕێتەوە و یارییەکی سیاسیی دەکات”.

باڵیۆزخانەكەی چین پێشی وایە، “ڕاپۆرتەکە پشت بەو گریمانەیە دەبەستێت چین تۆمەتبارە، ئەمەش تەنها بۆئەوەیە چین بکەنە قوربانی”.

جۆ بایدن پێشتر چینی بە شاردنەوەی زانیارییەکان سەبارەت بە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد، دواتریش دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پێیان وانییە کۆرۆنا چەکێکی بایۆلۆجیی پەرەپێدراوبێت، بەڵکو بۆچوونەکان لەسەر دزەکردنی لە تاقیگەکان و گواستنەوەیەکی سروشتییەوە دابەشبوون.

بەپێی راپۆرتەکە بەشێک لە بۆچوونەکان پێیانوایە بەهۆی بەرکەوتنی مرۆڤ بە ئاژەڵێکی توشبووەوە بڵاوبووەتەوە و هەندێکیشیان باوەڕیان بەو تیۆرییە هەیە کە لە تاقیگەکانی چینەوە دزەی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا مانگێکی ده‌ستكردی هه‌واڵگریی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

وسینگه‌ی چاودێریی نیشتمانیی ئه‌مریكا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی هه‌واڵگری له‌ ته‌وه‌ری پێشتر ده‌ستنیشانكراوی بۆشایی ئاسماندا جێگیر كرد.…
Total
0
Share