سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی چوارشەممە، لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆری میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

سبەی چوارشەممە، نەوت لەناو شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی 10 لە راپەڕین- گەڕەكی خاك، كەنەكەوە و تاسڵوجە دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە دەربەندخان و چەمچەماڵ نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: هەرێم داوای سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە لە بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

بەختیار عەلی خەڵات دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share