كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “گرێبەستەكانی نەوت لە هەرێم قازانجی زۆری بۆ كۆمپانیاكانی بواری نەوت تێدایە”.

عەلی عەبدولستار مەشكور ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، جۆری گرێبەستەكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كراوە جیاوازە لەو گرێبەستانەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەنجامیداوە و ئەو گرێبەستانەی كە هەرێم ئەنجامیداون هاوبەشییە لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان.

ئاشكراشیكرد، لە هەرێم 21 دۆلار بۆ تێچووی یەك بەرمیل نەوت دانراوە و بەغداد بەوە رازی نییە و جگەلەوەش گرێبەستییە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان لە قازانجی كۆمپانیا نەوتییەكاندایە.

بابەتی پێشتر

عەزم: زیاتر لە پاڵێوراوێك بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی هەیە

بابەتی دواتر

هاوردەكارانی ئۆتۆمبێل و بازرگانانی دیكە دەگرێتەوە<br> بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share