به‌هۆی ده‌رزییه‌كه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا

پێشمه‌رگه‌یه‌ك دواى دوو كاتژمێر له‌ لێدانى ده‌رزییه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا.

جەمال شکور، ئەندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانى كه‌ هاوكات پێشمەرگەیەکی مەکتەبی سیاسیی کەرکوكى یه‌كێتى بووه‌، بەهۆی خراپیی دۆخی ته‌ندروستییەوە چووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نۆرینگه‌كانى پزیشكى، دوای ئەوەی دەرزییه‌كى لێدراوه‌ گیانیلەدەستداوه‌”.

بەهۆی ئەوەی ماڵی قوربانییەکە لە دادگا ئامادەنەبوون سکاڵا لەدژی ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ تۆماربکەن، ئەمڕۆ دادوەری لێکۆڵینەوە یەکێک لە پەرستارەکانی ئازادکرد و ئەو کەسەشی دەرزییه‌کەی لە هاوڵاتییەکە دابوو ڕاگیرا تاوەکو پرسەکە تەواودەبێت.

بابەتی پێشتر

پەندێك بە سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان لێكدەدرێتەوە و بەهۆیەوە ژنە پێشكەشكارێك سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ده‌وامى خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share