هەولێر.. شەڕ لەنێوان خەڵكی گوندێك و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا

لەكاتی هەوڵی تێكدانی خانووی هاوڵاتییان لە گوندێكی سەر بە پارێزگای هەولێر، شەڕ لەنێوان گوندنشینان و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە زیانی ماددی هەیە.

شاهێدحاڵێك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەكاتی تێکدانی خانووی کوڕە پێشمەرگەیەک لە گوندی گردە رەشە، ژمارەیەك لە گوندنشینان چوونە لای هێزە ئەمنییەكان تا داوایان لێبكەن خانووی هاوڵاتیان تێكنەدەن.

وتیشی، “لە ئاكامدا شەڕ لەنێوان هەردوولا روویدا، هێزە ئەمنییەكانیش تەقەیان كرد”.

لە ئاكامدا چەند فیشەكێك بەر ئۆتۆمبێلی خورشید هەركی، یەكێك لە كەسایەتی و پێشمەرگەكانی سنوورەكە كەوت، وەك ئەوەی شاهێدحاڵەكە ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە نەخۆشخانەی هیواوە

بابەتی دواتر

عەزم: زیاتر لە پاڵێوراوێك بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share