زیندانیكراوێك و هاوژینەكەی لەسەر یەکلانەبوونەوەی دۆسیەكە هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن

ژنێکی دانیشتووی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆسیەی زیندانیکردنی هاوسەرەکەی یەکلاییناكرێتەوە و هیچ نووسراوێکی بۆ دادگاییکردن نییە، ئەوەش هێندە هەردووکیانی بێزار کردووە، هەڕەشەی خۆکوشتن دەکەن.

هاوژینی ئەو پیاوەی کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە زیندانیکراوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هاوسەرەکەی پێشتر زیندانی بووە و ماوەی حوکمەکەی تەواوکردووە، کە هەشت ساڵ بووە، بەڵام دواتر لەلایەن ئاسایشەوە بانگهێشتکراوەتەوە و ماوەی سێ ساڵە هیچ نووسراوێکی دادگاییکردن یان یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی نییە”.

بە وتەی هاوژینی زیندانیکراوەکە، “ڕۆژی پێنجشەمە هاوسەرەکەی لە زیندانەوە پەیوەندی پێوەکردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر دۆسیەکەی بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت”.

ژنەكەش هەڕەشەی ئەوەیكرد، “ئەگەر دۆسیەكە یەکلایینەکرێتەوە ئەوا لەبەردەم ئاسایشی هەولێر ئاگر لەخۆم بەردەدەم”.

هاوژینی زیندانیکراوەکە داوای لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کرد گوێی لێبگرن و لانیکەم ماوەی زیندانیکردنی دیاریبکەن.

ڕاگرتنی (توقیف)ی تۆمەتبار، بەپێی یاسا لە 15 ڕۆژ تا شەش مانگە و دەبێت لەو ماوەیەدا دۆسیەکەی یەکلایبکرێتەوە و دادگاییبکرێت، ئەوکات ئەو تاوانەی ئاراستەیکراوە، یەکلاییدەکرێتەوە و ماوەی سزاکەی بۆ دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share