راگەیەندراوێك لە نەخۆشخانەی هیواوە

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، سەرباری گرفتە داراییەكان توانیوومانە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرباری سەرجەم گرفتە داراییانەی كە هەیە، بەڵام هێشتا توانیوومانە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت هیوادارین ئەم خزمەتامە بەردەوامبێت و پشتیوانی هەموو لایەك هەبێت و گرفتە دارایەكان نەبێتە هۆی لاواز بوونی خزمەتگوزاریەكانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە.

‎ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا لە ئەمڕۆدا

🔺25 نەخۆشی تازە تۆماركراون

🔺1170 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە

🔺4320پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون

🔺164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ كراوە

🔺264 نەخۆش كیمیاییان وەرگرتووە و هەروەها 715 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە

🔺105 نەخۆش لە بەشی فریا كەوتنی خێرا داخڵبوون

🔺453 نەخۆش لە قاوشە جیاجیاكانی نەخۆشخانە داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ چەند پلانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی قەزاكە ئاشكرادەكات

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، چەند پلانێك دەنێن بۆ كەمكردنەوەی كەمئاوی لەقەزاكەیان، ئەوانیش بەلێدانی 10 بیری ئیرتیوازی و هەروەها نۆژەنكردنەوەی…
Total
0
Share