پۆلیسی هەولێر: ژن و مێردێک ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و یەکترییان بە چەقۆ کوشتووە

ژن و مێردێک لە شاری هەولێر دوای ئەوەی کێشە دەکەوێتە نێوانیان یەکتری بە چەقۆ دەکوژن، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لێکۆڵینەوە بۆ ڕاست و دروستیی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە دوو تەرم لە کۆمەڵگای شاوێسی پارێزگای هەولێر.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، کە ئەو دوو تەرمە ژن و مێردێک بوون و کێشە و ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە، دوای ئەوەی بووە بە ناکۆکییان چەقۆیان لە یەکتری داوە، هەردووکیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ناسنامەیەی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەو دوو هاوسەرە ناویان (نهاد سعید مصطفی) و (اخلاص فاضل خورشید)ـە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، لێکۆڵینەوەکان ئێستا سەرەتایین و بۆ گەیشتن بە ڕاست و دروستیی ڕووداوەکە و هۆکارەکەی لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share