بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە ئاگاداردەكاتەوە و دەشڵێت، “ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە مانگانە 45 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت”.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانمان بكەن كە 11 بنكەمان هەیە و ئەگەر پێوەری ئاو نەبەستبێت لە دوای 21ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە مانگانە 45 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.
راشیگەیاند، ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە پێش 21ی حوزەیرانی ئەمساڵ مانگانە 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماركراوە.