سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، شەهیدان شکۆ و ناسنامەی بەردەوامی خەباتی سیاسیمانن و کەسوکاری سەربەرزیشیان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گۆڕستانی گردەڕەشەی هەولێر بەشداریکرد لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی یەکێتی.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا و نەمری لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و رایگەیاند، شەهیدان شکۆ و ناسنامەی بەردەوامی خەباتی سیاسیمانن و کەسوکاری سەربەرزشیان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیران و کەسوکاری شەهیدان بەڕێوەچوو.