وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

فازل حاجی لە پۆستی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دوورخرایەوە و عەقید هێمن حەمەدئەمین خرایە شوێنەکەی.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، عەقید فازڵ حاجی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتوچۆی هەولێر، گواسترایەوە بۆ بنکەی هاتوچۆی دارەتوو بە وەکالەت و لە بری ئەویش عەقید هێمن حەمەدئەمین کرایە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر.

لای خۆیەوە فازل حاجی ئاشکرایکرد، لەپاش 13ساڵ کارکردن و مانەوە لە پۆستی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ گواسترامەوە بۆ بەشێکی دیکە لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاس بۆ خوا کە گواستنەوەکەم وەکو رێکارێکی کارگێڕی ئاساییە، سوپاسی هەمو لایەک دەکەم من سەربازم لەهەر کوێیەک بێت ئەرکی خۆم بەجێدەگەیەنم.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی فرسەت مەلەکی روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەسوکاری شەهیدان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share