ئۆتۆمبیلێک دوو یاریزانی یانەیەکی هەولێر دەشێلێت

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل دوو یاریزانی یانەی برایەتی، کە لە تەنیشتی شەقامی نزیک ڕوداوەکە بوون برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاوتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕوداوەکە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 25ی کانونی یەکەم، لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری گالوبەر و کلایزەردا ڕویداوە و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دوو یاریزانی یانەی برایەتی شێلاوە کە لە تەنیشتی شەقامەکە چاوەڕێی پاس بوون”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکراشیکرد، “لە ڕوداوەکەدا دوو یارزانەکەی یانەی برایەتی برینداربوون و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share