بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتییەوە بڵاویکردەوە، رایگەیاند، “‌‎ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەکرد، ‌‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو، ‌‎سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.

 

بابەتی پێشتر

کوردێک لە ریزبەندیی 100  ژنی کاریگەری ساڵدایە

بابەتی دواتر

بنەماڵەی فرسەت مەلەکی روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share