وادەی خۆتۆماركردن بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكیی 12ی ئامادەیی دیاریكرا

پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی 1/11/2021 پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات و تاوەکو كۆتایی ئەو مانگە بەردەوامدەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕۆژی 1/11/2021 داواکاری پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی دوانزەی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەکات و لە 30/11/2021 کۆتاییدێت”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “دەستپێکردنی پێشکەشکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکیی پۆلە ناکۆتاکانیش لە 3/10/2021 دەستپێدەکات تا 31/10/2021 بەردەوامدەبێت”.

ساڵانە ژمارەیەكی زۆر كەس بەشداریی تاقیكردنەوە دەرەكییەكان دەكەن، كە بەهۆكاری جیاواز توانای خوێندنی ناو قوتابخانەكانیان نییە و بە شێوازی دەرەكی تاقیكردنەوە دەكەن و هەوڵی بڕینی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share