سەمیر هەورامی: هێڤیدار ئەحمەد بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سە‌لماندووە‌

سەمیر هەورامی، وتەبێژی فەرمیی جێگری سەرۆك وەزیران

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لێدوانی پەرلەمانتارێكی پارتی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سە‌لماندووە‌.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار، لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی ڕووندە‌كە‌ینە‌وە‌؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌.

دەشڵێت، “داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی دروستی نییە‌ و کەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت، چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نادە‌باتە‌بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشلە”.

ئەمڕۆ لەمیانەی لێدوانیدا بۆ كەناڵێكی تەلەفزیۆن هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندبوو، داهات لە پارێزگای سلێمانی کۆناکرێتەوە بۆیە مووچە بە سستی دابەشدەکرێت و گوایە ئەو پرسە لەلایەن قوباد تاڵەبانی بە وەزیرەکان و تیمی پارتی لە حکومەت وتراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا…
Total
0
Share