کوردێک لە ریزبەندیی 100  ژنی کاریگەری ساڵدایە

ژنێکی کورد بە ناوی بەسیمە عەبدولڕەحمان، لە ریزبەندیی 100 ژنی کاریگەریی جیهانە بۆ ساڵی 2023.

دامەزراوەی پەخشی “بی بی سی”ـی بەریتانی، ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و هاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵیش ناوی ژنێکی کوردی تێدایە.

ئەو کەسایەتییە کاریگەرانە لە بوارە جیاوازەکان و ئاستی جیهاندا لە ژنانی سیاسیی و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و داکۆکیکار لە مافی کەمینەکان و ژنان دیاریکراون، لە نێویشیاندا ژنێکی کورد بە ناوی بەسیمە عەبدولڕەحمان هەیە، کە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئاژانسی “کەسک”ە بۆ ڕاوێژی بیناسازیی و بەکارهێنانی وزەی سەوز (نوێبوونەوە) لە عێراق.

لەبارەی بەسیمەوە بی بی سی دەڵێت: بەهۆی شەڕەوە زۆرێک لە شارۆچکەکانی عێراق وێران بوون، بەڵام کاتێک بەسیمە عەبدولڕەحمان دوای ماستەرەکەی لە ئەندازیاریی پێکهاتەیی گەڕایەوە، شێوازێکی جیاوازی بۆ هاوکاریی هێنایە کایەوە و کەسک-ی دامەزراند کە یەکەم هەنگاوە لە عێراقدا بەرەو درووستکردنی خانوو و باڵەخانەی دۆستی ژینگە و بەکارهێنانی خۆر وەک سەرچاوەی بەدەستهێنانی وزە.

دامەزراوەکە دەڵێت: بەسیمە بە شێوەیەک کار دەکات، کە بیناسازیی و بوارەکانی پڕاکتیزەکردنی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر خۆشگوزەرانی و ژیانی نەوەکانی داهاتوو نەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بە هەمان شێوە دامەزراوەی بی بی سی ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهانی بڵاوکردەوە کە لەنێویاندا 4 ژنی کورد هەبوون ئەوانیش (نیگار مارف سەرۆکی پەرستاران لە یەكەی سووتاوی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی، رۆزا ساڵح سیاسەتمەدار، خەڵکی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی سکۆتلەندا، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها روئیا پیرەیی چالاکوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share