دژەتیرۆر: ئەمڕۆ یادی ئەو جوامێرانەیە کە گیانی خۆیان پێشکەش بە گەل و کوردستان کرد

دژەتیرۆر لە رۆژی شەهیدی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، “قوربانیدان، گیانفیدایی، کەوتنە پێش مەرگ، ئەو بنەمایانە بوون کە یەکێتی شۆڕشی نوێی پێ بەرپاکرد و جارێکی دیکە ئومێدی بەخشییەوە بە گەلی کورد”.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ یادی ئەو جوامێرانەیە کە گیانی خۆیان پێشکەش بە گەل و کوردستان کرد، هەر لە بەرخودانی ناو کونجی تاریکی زیندانەکان، تا شۆڕش و خەبات لە بست بە بستی چیا و دۆڵ و دەشتی کوردستان، تا ڕاپەڕین و ڕزگاری باشووری کوردستان و پاشانیش بۆ بەرگریکردن لەو خاکە لە مەرامی گڵاوی نەیاران و دوژمنان”.

دەشڵێت، “سەرکەوتن لە هەریەک لەو قۆناغانە، بە خوێنی هەزاران شەهید نووسراوەتەوە، لەم نێوانەشدا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پشکی شێری هەیە لە قوربانیدان،  زیاتر لە 20 هەزار شەهید، شاهیدی بۆ 48 ساڵ خەبات و تێکۆشانی یەکێتی دەدەن”.

دژەتیرۆر جەخت لەوەش دەکاتەوە، “شەهیدەکانی یەکێتی، هەر لە شەهید شیهاب، شەهید ئەنوەر، شەهید جەعفەر کە لە زیندانەکانی بەعسەوە چوونە بەر پەتی سێدارە، تا دەگاتە شەهید ئیڤان، شەهید هیوا، شەهید ڕابەر، دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیانیان هەڵبژاردبوو، ئەمەیە کە وایکردووە گەل ناسنامەی حزبی شەهیدان بە یەکێتی ببەخشێت، کە ئەمە بەرزترە لە هەرشتێکی دیکە”.

لە کۆتایشدا دەڵێت، “دروود بۆ ڕۆحی پاکی تەواوی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، بەڵێنبێت وەفاداربین و خەبات و تێکۆشانیان بکەینە ڕێبازی ژیانمان”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان: چاوەڕوانی نەوتی بەغدادین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share