خەڵاتی وۆمێکس بەخشرا بە هونەرمەندی کورد ئاینوور دۆغان

ئاینوور دۆغان

بیست و یەكەمین خولی خەڵاتی جیهانیی (وۆمێکس) تایبەت بە مۆسیقا، بەخشرا بە (ئاینوور دۆغان) هونەرمەندی گەورەی کورد کە خەڵكی پارێزگای دێرسیم-ە لە باکووری کوردستان و هونەرمەندی گۆرانیبێژە.

ئاینوور لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەدا وتی، “مۆسیقا کلیلی کلتورە ونبووەکانە، ڕێگەیە بۆ گەڕانەوە بەرەو سەرچاوە، گەڕانەوە بۆ جەوهەر. مۆسیقا بەڵگەیە کە ئێمە جیاوازین، بەڵام هەموومان لە هەمان تۆوە چەکەرەمان کردووە. بۆیە هەر ئاوازێکی جیاواز لەم جیهانە کەلەپوری هەموو مرۆڤایەتییە- ئەمەش واتە نابێ لێگەڕێین بەشێک لە گۆی زەمین بخزێت و لەناوبچێ…”.

ئاینوور ساڵی 1975 لە ناوچەی چەمیشگەزەک لە پارێزگای دێرسیم لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. بەهۆی چالاکیی هونەری لە ساڵی 2005 وێنەکەی بووە بەرگی گۆڤاری تایمز.

ئاینوور، كە بە گۆرانیی (کچا کوردان) ناوبانگی دەرکرد، تائێستا ئەلبومەکانی (کچا کوردان، بەهار، میراز، نووپەل، ڕێوەند و هەورا) بڵاوكردووەتەوە و خاوەن دەنگ و ستایلی تایبەتە.

خەڵاتی (وۆمێکس- WOMEX) كە ناسراوە بە (World Music Expo Award) خەڵاتێكی تایبەت بە مۆسیقای جیهانییە و یەكەمجار لە ساڵی 1999 بۆ ڕێزلێنان لە خاڵە دیار و پرشنگدارەكانی مۆسیقای جیهانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەخشرا.

بابەتی پێشتر

نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

بابەتی دواتر

خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا…
Total
0
Share