سامانە سروشتییەکان: چاوەڕوانی نەوتی بەغدادین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، چاوڕوانی پشکی هەرێمن لە نەوتی سپی لەلایەن بەغدادەوە بنێردرێت، بەڵام هەتاکو ئێستا نەگەیشتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویکردەوە،” لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کراوە”.

وەزارەتەکە دەڵێت،”لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكومەتی عێراقین و بۆ ئەم مەبەستە چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندار كردووە و لەگەڵ ئەوەش کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشیان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە”.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تاکو ئێستا زیاتر لە 116 ملیۆن و 209 لیتر نەوتی سپی بەسەر 581 هەزار خێزان دابەش کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share