عێراق مووچەی مانگی 11 دابەش دەکات

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەیەوێت مووچەی مانگی 11 دابەش بکات و بۆ ئەو مەبەستە رێکاری پێویست دەگرێتەبەر.

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،” بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی ڕێکخستنی خەرجییەکان”.

لە راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق داوا لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و پارێزگاکان دەکات، پێداچوونەوە بە خەرجییەکاندا بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تەرخانکردنی پارە بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە داراییەکانی مانگانە، بۆ ئەوەی مووچەی ئەم مانگە دابەش بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم دابەشنەکراوە و هێشتا روون نییە کەی دابەشدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان درێژکردەوە. کۆمسیۆنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

نووسراوێك كوتانی پەرلەمانتارانی لایەنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت “ساختە”یە

نووسراوێك بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تیایدا فەرمانكراوە بە كوتانی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنێك بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیش…
Total
0
Share