سەرۆك كۆمار: پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك هەموو مووچەخۆرانی دیكەی وڵات دابینبكرێت

سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان وەك هەموو مووچەخۆرانی دیكەی وڵات دابینبكرێت.

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لێپرسراوانی دەوڵەت كۆبووەوە كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، خالید شوانی وەزیری داد و نزار ئامێدی وەزیری ژینگەش ئامادەبوون.

لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەكانی وڵات تاوتوێكران و سەرۆككۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگی پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی لە بەرجەستەكردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزكردنی یەكێتیی نیشتمانی و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و كاركردن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان لە رێگای سەرخستنی بەرنامە و پرۆژەكانی پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە وڵاتدا بەدیهاتوون.

هەروەها سەرۆك کۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی یەكلاییكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەك هەموو فەرمانبەرانی دیكە، لەم چوارچێوەیەشدا كاریگەرییەكانی خەرجنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەسەر رەوشی ژیان و ئابوری و باری كۆمەڵایەتی روونكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، كە دابەشنەكردنی مووچە بووە هۆی داخستنی خوێندنگەكان و بێبەشبوونی خوێندكاران لە خوێندن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
Total
0
Share