بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی لەبارەی خانووە گرانبەهاکان دەرکرد

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا کە رێگابگرێت لە فرۆشتنی ئەو خانووبەرانەی بەهاکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دیناری عێراقییەوەیە.

بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە، لەمەوبەدوا رێگری دەکرێت لە مامەڵەکردن بەو خانووبەرانەی کە نرخەکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دینارەوەیە، جگە لەوەی لە رێگای بانکە عێراقییە باوەڕپێکراوەکانەوە دەکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ئامانج لە بڕیارەکە رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی گرووپە تیرۆرستییەکان.

پێشتر بڕیارەکە تەنها ئەو خانووبەرانەی دەگرتەوە کە بەهاکانیان لە سەروو 500 ملیۆن دیناری عێراقییەوە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share