قوباد تاڵەبانی: ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە

لە رۆژی شەهیدی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە، نەمریی بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادەکانیان”.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە رۆژی شەهیدی یەکێتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “هەر شاخ و گرد و پێدەشتێکی ئەم کوردستانە، هەر گوند و گەڕەک و کۆڵانێکی ئەم وڵاتە، بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێکمان نەخشێندراوە”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی حزبی شەهیدانە و موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە، رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی نوێکردنەوەی پەیمانە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “نەمریی بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک بەغدادی هەژاند

بابەتی دواتر

یو ئێن: زیاتر لە 500 پێشنیار بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی پلاستیک لە جیهاندا خراوەتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share