لە چەمچەماڵ هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

هەلی کار

سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ دامەزراندنی حەوت کەس بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.

سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەرفەتی دامەزراندن لە چەمچەماڵ بۆ حەوت کەس بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.

ئاشکرایشکرد، هەلی کارەکان بۆ دوو پاسەوان و چوار راهێنەر کە هەڵگری بڕوانامەی کارەبا، میکانیک، ئایتی، کارگێڕی و یەک کارگوزارن بەو مەرجەی 24-30 ساڵیدا بن.

باسیلەوەشکرد، ئەو كەسانەی دەیانەوێت دابمەزرێن، پێویستە چوارشەممە لە باڵەخانەی سەنتەری راهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، ئامادە بن و فۆڕمی دامەزراندن دابەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کێبڕکێکردن کشایەوە

بابەتی دواتر

دەیڤد کامیرۆن پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیای پێسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share