قوباد تاڵەبانی: من وەکو کوردێک هەست دەکەم کە سزای سیاسی دەدرێین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “نابێت پەیوەندییمان لەگەڵ بەغداد فەرامۆش بکەین و من هەست دەکەم سزای سیاسی دەدرێین”.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “نابێت پەیوەندییمان لەگەڵ بەغداد فەرامۆش بکەین و دەبێت بەهێزی بکەین، هاوکات پێویستە پرسی فێدڕاڵیزم لە عێراق چارەسەر بکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق دەرخەری ئەوەن کە کێشەکان سیاسین و من وەکو کوردێک هەست دەکەم کە سزای سیاسی دەدرێین، چونکە لە ئێستادا مووچەی فەرمانبەرانمان چەند مانگێکە دواکەوتووە و بایکۆت لە بەشێکی کوردستان بەردەوامە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “کوردستان پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستوور کێشە سەرەکیەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر ناکات وەکو پرسە گرنگەکانی بودجە و مووچە کە بوونەتە کێشەی گەورە لە هەرێم، هاوکات بەبێ چارەسەرکردنی پرسی فێدڕالیزم پرسی دەستووری کوردستانیش چارەسەر نابێ و ئەم کێشانە پێکەوە بەستراون”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی دەبێتە هۆی بوونی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، بەبێ ئەنجومەنی فیدراڵیش دەکرێت سیستمی فیدڕاڵیزم لە عێراق جێبەجێبکرێت و پێویستە گفتوگۆی راستگۆیانە لەبارەی داهاتووی عێراقەوە هەبێت”.

بابەتی پێشتر

کەشتییەکی تورکی بە 12 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

بابەتی دواتر

وەرز بۆ گاڤی کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە تورکیای هەژاندەوە

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ناوەڕاستی تورکیای هەژاند. سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌…
Total
0
Share