ئانۆ جەوهەر: “دوو جار قورئانم خەتم کردووە بەڵام نازانم دەستنوێژ بشۆم”

ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دوو جار قورئانی خەتم كردووە كە جارێكیان لە تەمەنی منداڵیدا بووە و مەبەست لێی فێربوونی زمانی عەرەبی و تێگەیشتن لە بەهاكانی مسوڵمانان بووە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر رایگەیاند، “كە منداڵ بووم باپیرم دەیوت دەبێت قورئان بخوێنیت، بۆ ئەوەی زمانی عەرەبی فێرببیت و لە بەهاكانی كۆمەڵگە تێبگەیت، بۆیە دوو جار قورئانم خەتم کردووە”.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیى ئیسلامیی كوردستان، ئانۆ جەوهەر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە حەزدەکات بە دەستی خۆی قورئانی پێشكەشبكات، بەڵام وەك خۆی وتی، “نازانم دەستنوێژ بشۆم و دەستنوێژم نییە بۆیە دەست لە قورئان نادەم”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ماددەیەکی ژەهراوی لە شروبی منداڵاندا هەیە و دەبێتەهۆی مردنیان

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی کۆرۆنا لە ریزبەندیی پەتا جیهانییەکان دەردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share