وەرز بۆ گاڤی کۆتایی هات

گاڤی ئیسپانی و یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆیەوە هەشت مانگ لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە.

گاڤی هەشت یارییە لەسەر یەک بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ئیسپانیا یاریی دەکات و لەلایەن دی لا فوێنتی ڕاهێنەرەوە پشووی پێنەدرا.

گاڤی بە درێژایی ئەم وەرزە یاریزانێکی سەرەکی ئیسپانیا و بەرشلۆنە بووە و ئەوەش وایکردوە بکەوێتە ژێر فشاری یاریکردنەوە.

گاڤی لە یارییەکەى ئیسپانیا و هەنگاریا توشی پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی هات و بەگریانەوە یاریگاى جێهێشت.

بەرشلۆنە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو لە پێکانی گاڤی وەردەگرێت بەڵام تا کۆتایی وەرز لە تواناکانی بێ بەش دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share