سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزیی رێژەی پێشبینیكراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارە بەڕێزەكان و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشوو، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەرزیی رێژەی پێشبینیكراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارە بەڕێزەكان و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیاردرا سبەی بكرێتە پشوو، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.

وتیشی، داواكارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی رێكار و ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەكان بن و نزیكنەبنەوە لە رووبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرزدەبێتەوە لە كاتی ناچاریشدا نەبێت هاتوچۆی ڕێگاكانی دەرەوە نەكەن، هەروەها تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێكی فریاگوزاری.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: سبەی پشووی فەرمی دەبێت

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share