بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچی ناوەختی ژیرۆ تەھا لە دڵەوە نیگەرانیکردم

بەبۆنەی کۆچی دوایی ژیرۆ تەها ئەو خوێندکارەی زانکۆی سلێمانی کە ئێوارەی دوێنی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکارەکەی کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەھا) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیکردم، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، خانەوادە و ھاوڕێ بەڕێزەکانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا هاتووە، “خوای گەورە داواکارم کاکە ژیرۆ بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامیی بەھەموولایەک ببەخشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانی دا و دوو پڕۆژە یاساشی پەسەندکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و دوو پڕۆژە یاسای پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share