پارێزگاری سلێمانی: سبەی پشووی فەرمی دەبێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راوێژ و بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راوێژ و بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان سبەی دوو شەممە پشووی فەرمی دەبێت

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین، هاوكار و هەماهەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكاندابن و پابەندی رێنماییەكانی شارەوانی و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی دیكەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share